برازایەکی لیوا موحسن گومان لە کوشتنی دەکات

برازایەکی لیوا موحسن گومان لە کوشتنی دەکات و دەلیت" هەرکەس و سەربە هەر کوێ بێت تۆڵەی دەکەینەوە".

برازایەکی لیوا موحسن لە لێداوانێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ کەناڵی ( ئێن ئاڕ تی) رایگەیانددووە" ئێمە گومانمان لە گیان لەدەستدانی لیوا موحسن هەیە و چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد حکومەت رێکاری زیاتر بگرێتەبەر".

ئەو برازایەی لیوا موحسن وتیشی" ئەگەر دەڵێن خۆکوژی بووە با سەبەبەکەیمان بۆ روون بکەنەوە هەموو بنەماڵەیەک کێشەی دەبێت ، بەڵام ئاساییە و خۆمان ناکوژین".

هەروەها راشیگەیاند" ئێمە دەزانیین کێ کوشتوویەتی و پەیاممان ئەوەیە هەرکەس بێت و سەر بەر هەرکوێ بێت تۆڵەی دەکەینەوە".

ئاشکراشی کرد" ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان  لەو شوێنەی پرسەکەی بەڕێوەدەچێت بڵاوەی پێکراوە و ئیزن نادەن کە مەراسیمەکەی بەجوانی بەڕێوەببەین".

لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە" هیچ کێشەیەک و رووداوێک دروسست نەببو کەببێتە هۆی خۆکوژی لیوا موحسن و  نانی نیوەڕۆیان لە دەرەوە لەگەڵ بنەماڵەی خواردووە".

لیوا محسن محمد رەشید  هاوسەری دكتۆرە ڤیان سەبری یە، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانەو، ڕۆڵێكی دیاری لەناوچەی شنگال هەبووە لەمەڕ پرسی ئاوارەكان و دۆزینەوەی چارەنووسی كچە ڕفێدراوە ئێزیدییەکان لەلای دا*عش هەبووە، رۆژی هەینی ٢٨ی مانگ تەرمەکەی لە ئۆتۆمبێڵی خۆی دۆزرایەوە و پۆلیس وتی" رووداوەکە خۆکوژی بووە".




AM:09:38:30/06/2024