وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجکرد

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند کە ئەمڕۆ یەک شەممە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی خەرجکرد.

بڕیارە ئەمڕۆ بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم لە هەولێر.

رۆژی پێج شەممە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند کە لیستی مووچەی وەزارەتەکان و هێزە ئەمنییەکانی رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.

بڕیارە بە زووترین کات وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە لەم هەفتەیەدا رابگەیەنێت.




PM:02:11:30/06/2024