ماوەی ٢١١ رۆژە رۆژنامەنووسی دەزگای رۆژنیوز ( نزیک پەکەکە)، لە دهۆک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە، ئەمڕۆ بڕیاربوو دانیشتنی یەکەمی بەڕێوەبچێت، بەڵام لەبەر ئامادەنەبوونی دادوەر بەهۆی نەخۆشیەوە دواخرا.
رۆژنیوز کەناڵی رۆژنامەنووسەکە بڵاویکردەوە "دانیشتنی دادگای دهۆک بۆ دۆسێیەی ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد بۆ ڕۆژی ٢٩ـی مانگی داهاتوو دواخرا".
هەروەها هاتووە "" ئاسایشی پەدەکە پێداویستیە ڕۆژنامەوانیەکانی سلێمان ئەحمەدی بۆ دادگا نەناردوو و هەروەها، دادوەری دۆسێیەکەش بە بیانوی نەخۆشی ئامادەی پڕۆسەکە نەبووە."
ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، بۆ بەشدارییکردن لە پرسەی باوکی سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد، لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆسەر کارەکەی بۆ باشووری کوردستان، لە ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ لە دەروازەی فیشخابوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.