به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانیه‌كان ڕایدەگەیەنێت" سبه‌ینێ ده‌رگای سه‌رجه‌م بانكه‌كان به ڕووی هاوڵاتیان داده‌خرێن".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانیه‌كانی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه" ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌كه‌ین سبه‌ی دووشه‌ممه پشووی بانكییه له سه‌رجه‌م بانكه حكومیه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ینێ ده‌رگای بانك به ڕووی هاوڵاتیان داده‌خرێت، ته‌نها فه‌رمانبه‌ران ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی ڕێكخستنی هاوسه‌نگی نیوه‌ی ساڵی دارایی ٢٠٢٤.