پەیامنێری دەزگای میدیایی ٧ ڕۆژ دوای زیندانییکردنی ئازاد کرا

دوای چەند ڕۆژێک لە دەستگیرکردنی پەیامنێرێکی دەزگای میدیایی ٧ ڕۆژ لە ناحیەی شیلادزێ، ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازاد کرا. 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەحمەد شامکی پەیامنێری دەزگای میدیایی ٧ ڕۆژ لە شیلادزێ دوای پێنج ڕۆژ لە دەستگیرکردنی بە کەفالەت ئازاد کرا.

ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە سوهەیب شێخ ئەحمەد سەرنووسەری میدیای ٧ رۆژ لە نوسینێکیدا بڵاویکردەوە کە" سێ ڕۆژە پەیامنێری دەزگای میدیایی ٧ ڕۆژ لە ناحیەی شیلادزێ لەسەر ئاشکراکردنی دۆسیەیەکی گەندەڵی دەستگیرکراوە''. 



PM:09:21:30/06/2024