وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ٦٠٠ ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ دوشەممە ١ی تەمموزی ٢٠٢٤ وەزارەتی وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی٦ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرد، ئەو بڕۆ پارەیە نزیکەی ٦٠٠ ملیار دینارە.
بە پێی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادەکردووە و لەکاتی گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت. بڕیارە ئەمڕۆ پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.
لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانەوە، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی ناردنی مووچەکانیان نەدراوە، و بەمەش دەبێتە نزیکەی دوو مانگ کە هێزە ئەمنییەکان مووچەیان وەرنەگرتووە.