پیر دەیان جەعفەر بەڕێوبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک، لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاندووە" ئێوارەی ئەمرۆ ئاگر لە کەمپی شاریا لە کۆمەڵگای شاریای سەر بە پاریزگای دهۆک کەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئاگرەکەو ١١ خێوەت سووتان کە هی هەشت خێزانی ئاوارەی قەزای شنگال بوون، بەڵام بێجگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کە ڕووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.