داعش: ئەوانە چ جۆرە مرۆڤێكن كە بەرگریی لەكۆبانی دەكەن

‌كۆبانی

شەڕڤانانی یەپەگە دەڵێت، چەكدارانی داعش باسیان لەوەكردوە كە سەرەڕای ئەم هەموو هێرشە بۆ سەر كۆبانی، "بۆچی كۆبان یناكەوێت‌و ئەوانە چ جۆرە مرۆڤێكن كە بەرگری لەكۆبانی دەكەن".

لەگەڵ ئەوەی ئەمرۆ شەممە شەڕێكی قورس لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە‌و چەكدارانی داعش لە گەڕەكەكانی كۆبانی بەردەوام بوو، بە وتەی چالاكی سیاسی ئاری هەركی، شەڕڤانانی یەپەگە كە گوێیان لە جیهازەكانی داعش گرتووە دەیگێڕنەوە كە ئەوان  باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد،که‌ ئه‌وه‌نده‌ هێرشی خۆکوژیان ئه‌نجام داوه‌ و ٤۰ رۆژه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌ چه‌کی قورسه‌وه‌ له‌گه‌ل ٤٥ ده‌بابه‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر کۆبانێ،بۆچی کۆبانێ ناکه‌وێت و ئه‌وانه‌ چی جۆره‌ مرۆڤێکن که‌ به‌رگری له‌ کۆبانێ ده‌که‌ن!!!




PM:04:22:25/10/2014