سێ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوینبەربوون لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمارکران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە" دوابە دوای گومانی سێ حاڵەت لە هەبوونی نەخۆشی تای خوێن بەربوون و بۆ پشت ڕاستکردنەوە و ناردنی پشکنینی دڵنیایی بۆ شاری بەغداد، دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی زانستی پزیشکی دەرکەوتووت کە سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری هەولێر و بەغداد تووشبووی نەخۆشی تای خوێن بەربوونن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هەر سێ هاوڵاتیەکە لە ژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە.
یەکێک لە توشبووەکان تەمەنى ٣٢ ساڵە و خەڵکی هەولێرە، دووەم تووشبووش تەمەنى ٢٨ ساڵە و خەڵکی پارێزگای هەولێرە، سێەم حاڵەتیش تەمەنی ٤٠ ساڵە و خەڵکی شاری بەغدادە کە هەرسێکیان پێشەیان گۆشتفرۆشییە.