"تائێستا هۆکاری تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی سلێمانی نەزانراوە"

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم کەمێک پێش ئێستا رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكەی شاری سلێمانی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت" تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ نه‌زانراوه‌". 

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا سەبارەت بە ڕوداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە نزیک پڕۆژەی میران سیتی لە گەڕەکی ڕاپەرین بڵاویكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند" کاتژمێر (١١:٣٠) نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی تەقیینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا سپۆرتاج ڕەنگی سپی کە لە ئێستادا هۆکاری تەقینەوەکەی نەزانراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەکە بووە هۆی برینداربوونی دوو کەس بە سەختی کە یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلێک و ئەوەی دیکەیان سەرنشین بووە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە.



PM:01:06:02/07/2024