ئەنجومەنی وەزیران لەبارەى مووچەى مانگى شەش و چەند پرسێکی دیکە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم و مووچەی هێزە ئەمنییەکان و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی تەموزی ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران (ماوە بۆدرێژکراوە)، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا سێ تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکات. 

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، مووچەى مانگى حوزەیرانى مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و مووچەى مانگى ئایار و حوزەیرانى هێزە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکرێت.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ، سەبارەت بە دەروازە سنورییەکان تاوتوێ دەکرێت.

هەروەها لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە هەرێم، لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵی، بەپێی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٤ تاوتوێ دەکرێت.



PM:12:06:03/07/2024