شەپۆلێکی گەرما ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشوهەوا ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی ھەینی شەپۆلێکی گەرمای کورتخایەن ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بەراورد پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە". 

ئاراس جەبار شارەزی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" ماوەی سێ رۆژە بەھۆی کاریگەری بارستە ھەوایەک کە لە تورکیا و دەریای ناوەراستەوە ھەڵیکردۆتە سەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبووەوە و لە سبەی پێنجشەممەوە کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە لەسەر ناوچەکانمان کەمدەبێتەوە و پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ ١ بۆ ٢ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی ھەینی ٥ی تەموزی ٢٠٢٤ شەپۆلێکی گەرمای کورتخایەن ناوچەکان دەگرێتەوە و بەراورد بە سبەی پلەی گەرمی (٤ بۆ ٥) پلەی دیکە بەرزدەبنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی ئەو شەپۆلە کەم دەبێت و لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەوە ناوچەکانی هەرێم دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری ئەو بارستە ھەوایانەی لە باکوری ناوچەکە و لە دەریای ناوەراستەوە ھەڵدەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە. 



PM:01:18:03/07/2024