ئەنجومەنی وەزیران هەڵبژاردنی قەزای شەنگالی راگرت


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە نووسراوێك کە ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كردووە داوای راگرتنی ئەو هەڵبژاردنانە دەکات کە رۆژێک لەمەوبەر بۆ  قەزای شنگال و ناوچەکانی تری ئەو دەڤەرە کران.

دەستەی باڵای هەماهەنگی پارێزگاكان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ی تەمووز، نووسراوێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كردووە و داوا ده‌كات بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌ گۆڕینی بەڕێوەبەری یەكە ئیدارییەكان رابگرێت.

 دوێنێ ٢ی تەمووز ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە رێگای هەڵبژاردنەوە ژمارەیەك گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكانی قەزای شەنگال و ناحیەکانی سەر بەو قەزایە کرد، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بایكۆتی كرد.

ئەو گۆڕنکاراییانە بەهاوپەیمانێتی چەند لیستێک ئەنجامدرا کە لە نێویاندا هەریەک لە یەکێتی و رایان کلدانی تێدابوون کە لەو دەڤەرە بە دووکێبەرکاری پارتی ناسراون. 




AM:12:12:04/07/2024