سەرۆکی لیژنەی باڵای بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران رایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی چەکی گەنمی جووتیاران دەکەین
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێرو سەرۆکی لیژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران، ئاگاداری جووتیاران دەکاتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی تەمموزی ٢٠٢٤، دەست بە دابەشکردنی چەکی جوتیاران دەکات،لە زنجیرە (٢٠٠) تاوەکو زنجیرە(٣٥٠ ) لە رۆژی (٩،١٠،١١)ی ٢٠٢٤، گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە جوتیارانی قەزای قوشتەپە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن.
سەرۆکی لیژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران دەشڵێت" ئەو جووتیارانە چەکەکانیان لە بانکی بەحرکە خەرج دەکرێ".