بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەوە لە سنووری مێرگەپان نزیکەی ١٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سرووشتی سووتان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیجى تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویانکردەوە" ئاگرێكى فراوان لە گوندى سێکانیانی شەهید لە سنوورى مێرگەپان کەوتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، گومان دەکرێت هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە بەهۆى پاشماوەی گەشتیاران بووبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆى ئاگرەکەوە نزیکەی ١٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاون، دوای ڕووداوەکە توانرا بە هاوکارى دانیشتووانى ناوچەکە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.