سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
بەهۆی لەشەکێشی تورکیاوە ئاگرێکى فراوان لە سنوورى قەزای ئامێدى کەوتەوە
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گوندی سەرگەلێ لە سنوورى قەزاى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک هێزێکی زۆری سوپای تورکیا جێگیرکرا، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی تەموزی ٢٠٢٤ بەهۆی لەشکركێشی بەردەوامی ئەو سوپایەوە ئاگرێکى فراوان لە گوندی سەرگەلێ کەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر (١١:٣٠) پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەریلاکانی پەکەکە هێرشیانکردە سەر سەربازانی سوپای تورکیا کە شەوی ڕابردوو هێزەکانی دەوڵەتی توکیا هێنراونەتە گوندی سەرگەلێ لە سنووری قەزای ئامێدی، لە ئەنجامدا شەڕ و تەقە دروستبووە و ئاگرێکی فراوان لە گوندی سەرگەلێ کەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، لە ئەنجامی ئەو شەڕە نزیکەی (١٠) سەربازی دەوڵەتی تورکیا کوژراون و برینداربوون، شەڕەکەش بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بووە لە بناری چیای مەتین دەنگی چەکی سوک و مامناوەند و قورس بیستراوە، لە ئێستادا خەڵکی چوار گوندی سنوورەکە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە تا کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن، چونکە ئاگرەکە هاتۆتە ناو کۆڵان و ڕەز و باخی گوندی سەرگەلێ، بەڵام سەربازانی سوپای تورکیا تەقەیەکی زۆر دەکەن لە خەڵکەکە تا نەتوانن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
هەروەها لە ئێستاشدا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بە دوری کەمتر لە (٣٠٠) مەتر سەنتەری گوندی سەرگەلێ بۆردومان دەکەن کە ترسێکی زۆری لای هاوڵاتییانی سنوورەکە دروستکردووە و تا ئێستاش سورانەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی توکیا بە ئاسمانی ناوچەکە دەبیسترێت و دەنگی تەقەی سوپای تورکیاش لەو شوێنە دەبیسترێت.
هەرچەندە لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا هیچ زیانێکی گیانی بەر هاوڵاتییانی گوندی سەرگەلێ و دەوروبەری نەکەوتووە، بەڵام لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا ئاگرێکی دیکەی فراوان لە ناو ڕەز و باخی گوندی سەرگەلێ کەوتۆتەوە، دانیشتوانی سنورەکە ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن لەبەر ترسی بۆردومان و تەقەی سەربازانی تورکیا.
لەم لینکەوە ڤیدیۆی ساتی ڕووداوەکە ببینە
قەزای ئامێدی
ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە
تورکیا
پەکەکە
PM:02:52:04/07/2024
ترەمپ: سنوردارکردنی دەسەڵاتە سەربازییەکانم کارێکی نانیشتمانییە
عێراقچی: ئامادەیی تەواومان هەیە جەنگێکی درێژخایەن دەستپێبکەینەوە
لێدوانی مەسرور بارزانی سەبارەت بە پرسی موچە و پێکهێنانی حکومەت
پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و سبەی کەمێک بەرز دەبنەوە
سەرایا سەلام بە فەرمی چەکەکانی ڕادەستی سوپای عێراق دەکات
نرخی دینار بەرز دەبێتەوە
ئەستێرەکان
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ئەوروپا.. هۆنراوەیەکی محەمەد پاکژ یەکێک دەبێت لە باشترینەکان
Spee Media