دژی وەرنەگرتنی بەروبومەكانیان جوتیاران رێگەی (کەرکوک - بەغداد)یان داخست

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی تەموزی ٢٠٢٤ دژی وەرنەگرتنی بەروبومەكانیان، جوتیارانی سنووری پارێزگای کەرکوک رێگەی سەرەکی (کەرکوک - بەغداد)یان داخست.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ جوتیارانی سنووری پارێزگای کەرکوک دژی وەرنەگرتنی بەروبومەکانیان لە بەردەم سایلۆی  قەزای خورماتوو گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. 

هەروەها جوتیارانی نارازی رێگەی سەرەکی (کەرکوک - بەغداد)یان داخستووە و ڕێگەی بە هاتووچۆی شۆفێران نادەن و جەخت لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەنەوە. 

لە ئێستادا بە مەبەستی کردنەوەی ڕێگەکە و بڵاوەپێکردنی جوتیارانی ناڕازی، هێزێکی سوپای عێراق گەیشتوونەتە شوێنەکە و سەرقاڵی کردنەوەی رێگاکەن.



PM:03:19:04/07/2024