لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆکارێکی نادیار پێنج هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە" سەلیم زولقەڕنەین و سابیر زولقەڕنەین، خەڵکی گوندی حەسەن نووران سەر بە شاری شنۆ، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی دەستگیر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە".
ئاماژە بەوەشکردووە، پێش ئەوانیش سێ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی محەمەد ڕەسووڵپوور، ئیدریس کارساز و کەماڵ عوقابی لە شاری شنۆ دەستگیرکرابوون.
تا ئێستا زانیاری ورد دەربارەی هۆکارەکانی دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو پێنج هاوڵاتییە نەزانراون.