تەندروستی هەولێر لە نوسراوێکدا داوا دەکات لە ماوەی یەک هەفتەدا لیستی ناوی فەرمانبەرەکانی بۆ ئامادە بكرێت بە مەبەستی پێدانی زەوی.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە نوسراوێكدا ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویکردەوە" پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داوا دەكەین لیستی ناوی فەرمانبەرانی گشت بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان و نەخۆشخانە و بنكە و سەنتەرەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكان ئامادە بكرێت بە مەبەستی پێدانی زەوی".
تەندروستی هەولێر هەر لە نوسراوەکەدا دەشڵێت" پێویستە لە ماوەی هەفتەیەكدا لیستی ناوەكان ئامادەبكرێن و ڕەوانەی خۆیەتی بكرێت".
لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی كە تا ئێستا سودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.