ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٦ی تەموزی ٢٠٢٤ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای سۆران، بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل ١٠ هاوڵاتی برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، کەمێک پێش ئێستا لە بڵاوکراوەیەکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ لە گوندی رێزان لە ناوچەی گۆرەتو لە سنووری قەزای مێرگەسۆر سێ ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا راڤ فۆر و هۆندا سەنتافی و کیا سیراتۆ بە یاکیاندادا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکە ١٠ هاوڵاتی کە سەرنیشین و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان بوون برینداربوون.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی سۆران داواش لە شۆفێران دەکات، بۆ سەلامەتی هەموو لایەک پابەندی رێنماییەکان و هێماکانی هاتوچۆ بن.