کەرکوک .. دەستەی دەستپاکی ٩ کەس دەستگیردەکات


دەستەی دەستپاکی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی لە کەرکوک ٩ کەس دەستگیردەکات.

لە راگەیەندراوێکدا رۆژی ٦ ی تەموز بڵاوکرایەوە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عێراق رایگەیاند" بەهۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی، لە پرۆژەیەکی دو ملیار دیناری سەرۆک و ئەندازیاران و کارمەندانی کۆمپانیایەکی جێبەجێکاری پرۆژەیەکی کەرکوک دەستگیرکران."

دەستپاکی وردەکاری زیاتر دەدات" دوای وردبینیكردن و بەدواداچون لەجێبەجێکردنی پرۆژەی خاسە کە تێچوەكەی دو ملیار و (١٤٨) ملیۆن و (١٦٠) هەزار دینارە دەركەوتوە بەهەدەردان و گەندەڵی لە قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەدا ئەنجامدراوە".

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەپێی یاسای ژمارە (٣٤٠)ـی عێراق و بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی پسوڵەی سەرەتایی و کۆتایی و بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای بەڵێندەر، دەستگیركراون.
79 جار خوێندراوەتەوە




PM:11:35:06/07/2024