شەوی رابردوو ٦ ی تەموز ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی زاخۆ لەسەر سنور لەگەڵ
تورکیادا کەوتەوە، خەڵکی ناوچەکە هۆکاری ئاگرەکە دەگەڕێننەوە بۆ هێرشەکانی تورکیا
بۆ سەر ئەو دەڤەرە.
لە شوێنە بەرازییەکانی گوندی بوسڵی لەزاخۆ ئاگرێک لە دوێنێ شەوەوە کەوتۆتەوەو
تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆنترۆڵ کراو بە دەیان دۆنم دارستان و رەز سووتان، خەڵکی ناوچەکە هۆکاری ئاگرەکە دەگەڕێننەوە بۆ بۆردومانی
درۆنەکانی تورکیا.
ئەو ئاگرە کە بە درێژایی چەند کیلۆمەترە تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە بەهۆی
بارگرژییەکانی ناوچەکەو سەختەیەکەوە تا درەنگانێکی شەوی رابردوو نەگەیشتبوونە
ناوچەکە تا بیکوژێننەوە.