لیوای ٩ ی پیادە لەبەر پێنەدانی هاوکاری هاوپەیمانان، گردبوونەوە

لیوای ٩ ی پێشمەرگە لە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەهۆی پێنەدانی هاوکارییەکانی ئەمەریکاوە لە تەیناڵ گردبوونەوە.

بەیانی یەک شەممە پێشمەرگەکانی لیوای ٩ ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەستیان بە گردبوونەوە کردووە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر پێنەدانی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان کە مانگانە بڕەکەی ٤٣٢ هەزار دینارە.

پێشمەرگە ناڕازییەکانی هۆکاری نەناردنی ئەو یارمەتیانە دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە ئەمەریکا داوایکردەوە ئامر لیواکەیان بگۆڕن، چونکە بە نزیک لە ئێران لەلایەن ئەمەریکییەکانەوە ناسراوە، بەلآم تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە لە شوێنەکەی خۆی ماوەتەوە، هەرچەندە پێشتر لێکٶڵینەوە لەو ئەفسەرە کراوەو، دواتر ئەو زانیاریانە رەتکراوەتەوە، بەلآم ئەمەریکا ئەمە دوو مانگە ئەو هاوکارییەی بڕیووە و سورن لەسەر رای خۆیان.

ئەفسەرانی لیواکە لە هەوڵدان بۆ ئەوە بڵاوە بە گردبوونەوەکە بکەن، بەلآم تا ئێستا بەردەوامەو بە سەدان پێشمەرگە دەبن.

 
 


AM:10:22:07/07/2024