١٥ بۆ ١٧ هەزار دۆنم زەوی بۆ فەرمانبەران دابیندەکرێت

وتەبێژی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە کە ١٥ بۆ ١٧ هەزار دۆنم زەوی بۆ فەرمانبەران دابیندەکرێت.

سەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی  لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە " سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و تەواوکردنی رێکارەکانی ئیفرازی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا، کۆبووەوە".

وتیشی "شارەوانیی سلێمانی `١٥ بۆ ١٧ هەزار دۆنم زەوی دابیندەکات، سەرۆکی شارەوانیش داوای کرد پڕۆسەی جیاکردنەوەی زەوییەکان پەلەی تێدا بکرێت".

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد "لەناو ماستەرپلانی سلێمانی، زەوی پێویست هەیە بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەرانی شارستانیدا".

 بەگوێرەی نوسراوی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارە ٢٤٢ کە لەبەرواری ٢٧ی ئازاری ئەمساڵدا دەرکرا، بڕیاردرا هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوومەند نەبوون زەوی ٢٠٠ مەتریان پێ دەدرێت.




PM:02:39:07/07/2024