تیمی كوردستانی عێراقی (سی پی تی) لەبارەی هێرشه‌کانی سوپای توركیا بۆسه‌ر خاکی هه‌رێم ڕاپۆرتێکی نوێی بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت" تورکیا به قوڵای ١٥ كیلۆمه‌تر هاتۆته ناو خاكی هه‌رێم".
تیمی كوردستانی عێراقی (سی پی تی) لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە" له ١٥ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٤دا، سوپای توركیا ده‌ستیكرد به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی نوێ له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا و له شه‌ش گوندی ناوچه‌كه‌دا مانۆڕی سه‌ربازی ئه‌نجامدا. له ٢٥ی حوزه‌یراندا، سوپاكه زاڵگه‌یه‌كی له نێوان گونده‌كانی بابیرێ و كانی بلاڤێ جێگیركرد. له ڕۆژی دواتردا سوپای توركیا ده‌ستیكرد به دروستكردنی حه‌وت باره‌گای سه‌ربازی نوێ له‌سه‌ر لوتكه چیای گونده‌كانی كانی تویا، شیڤێ، زریزێ، دێمكه، بلیجان، كۆركا و گرێ بی له‌سنوری قه‌زای باتیفا. له ساته‌وه‌ختی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌كه‌ی توركیاوه".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه" تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی CPT له نزیكه‌وه چاودێری گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی به به‌ڵگه‌نامه ده‌كات. دانیشتووانی گوندی ده‌رگه‌لێ مو‌سا به‌گی، به ڕێكخراوی CPT یان ڕاگه‌یاند كه له ڕۆژی ٢٧ی حوزه‌یراندا، سه‌ربازانی توركیا چوونه‌ته ناو گونده‌كه‌یان و ناچاریان كردوون كه گونده‌كه‌یان جێبهێڵین".
سی پی تی دەشڵێت" ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌كه‌ی توركیا، له قوڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر زه‌مین ئه‌نجامده‌درێت. له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵادا سوپای توركیا به قوڵایی (١٥) كیلۆمه‌تر هاتۆته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان. پێشتر و له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگی - هه‌وره بروسكه‌دا سوپاكه به قوڵایی (٧) كیلۆمه‌تر تاوه‌كو گوندی هرورێ هاتبوو و باره‌گای سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه‌دا دامه‌زراندبوو".
ئاشكراشیكردووه كه" له سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌دا تاوه‌كو ئێستا، توركیا (٢٣٨) جار بۆردوومان و هێرشی بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه و زۆربه‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر پارێزگای دهۆك بوون. به‌هۆی ئه‌م بۆردوومان و هێرشانه، زیاتر له (٢٠) هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی و دارستانی ئه‌و ناوچه‌یه سوتاون، به‌تایبه‌تی له گونده‌كانی، گوهه‌رزێ، به‌لاڤ، به‌رچێ، سه‌رگه‌لێ، كانێ و ئاشكێ دێرێ له قه‌زای ئامێدی. سه‌رباری ئه‌وه، نزیكه‌ی (٥٥٪)ی دارستان و ڕه‌ز و باخی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی گوندی سه‌رگه‌لێ به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه سوتاون. ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بوونه‌ته هۆی چۆڵبوونی (١٦٢) گوند له هه‌رێمی كوردستان و زیاتر له (٦٠٢) گوندیش له ژێر مه‌ترسی چۆڵبووندان".
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه" دانیشتووانی گوندی سه‌رگه‌لێ بۆ CPT پشتڕاستیانكرده‌وه كه له به‌ره‌به‌یانی ٤ی ته‌مووزدا، هێزێكی سوپای توركیا به نزیكه‌ی (٤٥) زریپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه چوونه‌ته ناوگونده‌كه‌یان و هێزه‌كه له پشتی گوندی سه‌رگه‌لێ جێگیربوون. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی چڕبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ناو گونده‌كه‌دا. گوندنشینانی سه‌رگه‌لێ، ترسیان هه‌یه كه ئاماده‌یی سه‌ربازی سوپای توركیا و پێكدادانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له‌ناو گونده‌كه‌دا درێژه بكێشێت و ببێته هۆی ئاواره‌بوونی گوندنشینان و چۆڵبوونی گونده‌كه‌یان".
ئه‌و رێكخراوه باس له‌وه ده‌كات" له‌سه‌ره‌تای كانوونی دووه‌مه‌وه تاوه‌كو كۆتایی حوزه‌یرانی ئەمساڵ، سوپای توركیا (١٠٧٦) هێرش و بۆردوومانی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه، له‌م ژماره‌یه (٥٢٦) هێرش و بۆردوومان بۆسه‌ر پارێزگای دهۆك، (٤٠٥) هێرش و بۆردوومان له سنوری پارێزگای هه‌ولێر، (١٣٥) هێرش و بۆردوومان له سنوری پارێزگای سلێمانی و (١٠) هێرشی تریان بۆسه‌ر سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا بوون. له (٩٣٪)ی بۆردوومانه‌كان له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه ئه‌نجامدراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌درێژایی ساڵی ٢٠٢٣، سوپای توركیا (١٥٤٨) جار بۆردوومان و هێرشی بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستانی ئه‌نجامدابوو".
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتووه" سه‌رباری شه‌هیدبوونی (٨) هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌م ساڵدا، له هێرشه‌كانی سوپای توركیادا ژێرخانی ئابووری و خانوو و باڵه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی به ئامانج گیراون و زیانییان به‌ركه‌وتووه. له كۆتایی مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا، قوتابخانه‌ی گوندی مژێ له له قه‌زای ئامێدی بووه ئامانجی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا و به‌ته‌واوی وێرانكرا. له دواین ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیادا، به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه، كه‌نیسه‌ی گوندی میسكا له قه‌زای ئامێدی زیانی به‌ركه‌وت. له ئێواره‌ی ڕۆژانی ٤و ٥ی ته‌مووزدا، دوو پارچه تۆپ له‌ناو ماڵه‌كانی گوندی گوهه‌رزێ كه‌وتنه خواره‌وه و سه‌رباری زیان گه‌یاندن به خانووی سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كیش زیانی به‌ركه‌وت".
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا تیمی كوردستانی عێراقی CPT رایگه‌یاندووه كه" به نیگه‌رانییه‌كی قوڵه‌وه له‌دواین ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا و كاریگه‌رییه‌كانی بۆسه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و سه‌ر و ماڵی گوندنشینان ده‌ڕوانێت. له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، ترسمان هه‌یه له ئاواره‌بوونی سه‌دان خانه‌واده‌ی مه‌ده‌نی له سنوری قه‌زای ئامێدی".