وه‌زاره‌تی پێشمەرگەی هەرێم داوا له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت به‌شداری له خولێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بكەن به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كان ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێم، ئەمشەو یەکشەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وە" دوێنێ شەممە وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له ئاگاداریێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی خولی ٨٨ی ته‌ئهیلی، هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه ئاره‌زوی به‌شداریكردنی هه‌یه ده‌توانێت له‌رێگه‌ی یه‌كه‌كانی خۆیانه‌وه په‌یووه‌ندی به ئیداره و میره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێر ناوه‌كان به‌ڕێده‌كرێن، پێویسته داواخواز ده‌رچووی كۆلێژی مه‌ده‌نی بێت، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نیشی له ٧ی ١ی ١٩٩٤ به‌سه‌ره‌وه بێت، له پشكنینه پزیشكیه‌كان ده‌ربچێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختیشیكردۆته‌وه، داخواز ده‌بێت ته‌واوی ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدابێت كه له‌كۆلێژه سه‌ربازییه‌كان په‌یره‌وده‌كرێن.