ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی تەموزی ٢٠٢٤ لە گەڕەکێکی پارێزگایەکی باکووری کوردستان، هاوڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی هاوسەرەکەى و کچ و نەوەیەکی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، لە گەڕەکی گوڤەچلی سەر بە شارۆچكەی ئارگوڤان لە پارێزگای مەلاتیای باکووری کوردستان، پیاوێکی تەمەن (٦٤) ساڵان لە ڕێگەی چەکەوە هاوسەر و کچ و نەوەیەکی خۆی کوشت.
دوای ڕووداوەکە تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە، بەڵام تائێستا هۆکاری سەرەکی رووداوەکە نەزانراوە.