لە سلێمانی پڕۆژەی یەکتربڕی ئارام کرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی تەموزی ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی پرۆژەی یەکتربڕی ئارام کرایەوە، سەرۆکی شارەوانی سلێمانیش ڕایگەیاند" پڕۆژەکان سەدان هەلی کاریان رەخساندووە". 

لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە میانی کردنەوەی پڕۆژەی یەکتربڕی ئارام لە شاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" پرۆژەکانی وەبەرهێنان خێراتر تەواو دەکرێن، بۆ بوژانەوەی جوڵەی زیاتری ئابوری لە شارەکەدا". 

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زیاتر لە ٨٠ پرۆژە لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەواوکراون کە بۆتە هۆی بوژانەوەی جوڵەی زیاتری ئابوری لە شارەکەدا و چەندان پرۆژەی دیکەش کارکردن تیایاندا بەردەوامە.

ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە لەم لینکەوە ببینە


PM:11:04:07/07/2024