ژمارەی دەنگدەرانی پەرلەمانی کوردستان ٣ ملیۆن‌و ٧٨٩ هەزار دەنگدەرە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان دەبێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ٣ ملیۆن‌و ٧٨٩ هەزار دەنگدەرە.
 
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کۆمسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سێ ملیۆن و ٧٨٩ هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، دوو ملیۆن و ٩٠١ هەزاریان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.

🔹جومانە غەلای، زانیاری زیاتری راگەیاندو وتی " ئەو ژمارەیەش بەو شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبووە،  پارێزگای هەولێر ملیۆنێک و ٣٦٦ هەزار و ٤٦٢ دەنگدەری گشتیی هەیە و ملیۆنێک و ١٦ هەزار و ٣٥٧ دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.

" لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە کە تا ئێستا تۆماری دەنگدەرانیان جیا نەکراوەتە ملیۆنێک و ٤٩٦ هەزار دەنگدەری گشتیی هەیە و لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ١٤٦ هەزاریان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە"( وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند).

غەلای لەبارەی دهۆکەوە وتی " لە پارێزگای دهۆک ٩٢٦هەزار دەنگدەری گشتیی هەیە و تا ٣ ی تەموزی 738 هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان دەرهێناوە".

بەگوێرەی راگەیاندنی سەرۆکی هەرێم بڕیارە ٢٠ تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.




PM:12:57:08/07/2024