١٢ کۆچبەری خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا لە بیابانی جەزائیر لە تینوێتیدا خنکاون و گیانیان لەدەستدا.
کۆمەڵەی (غەوسی) جەزائیری بۆ گەڕان و بەدواداچوون، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ١٢ کۆچبەری خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا لە بیابانەکانی جەزائیر لە تینوێتیدا گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ لە کۆچبەرەکان خەڵکی پارێزگای حەسەکەن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان)، ئەوانی دیکەش خەڵکی شارەکانی ڕەقە و حەلەب و دیمەشق بوون کە منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان لە نێو قوربانییەکاندایە و سەرجەمیشیان لە ڕەگەزی نێرن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کۆچبەرانە لە ڕێگەی جەزائیرەوە وستوویانە لە سنووری دەریای سپیەوە بگەن بە وڵاتانی ئەوروپا.