پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەو تۆمەتبارەی لە جەنگەڵەکانی فەرەنسا هاوڵاتییەکی کوردی کوشتبوو، لە سنووری قەزای زاخۆ دەستگیرکرا".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی تەموزی ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە" دوای ئه‌وه‌ی له ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ هاوڵاتییه‌كی كورد به ناوی هه‌ڵكه‌وت ئه‌حمه‌د مارف له دایكبووی ساڵی ١٩٨٩ له جه‌نگه‌ڵه‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسا كوژرا، دواتر كه‌سوكاره‌كه‌ی سكاڵای یاساییان تۆماركرد له دژی تۆمه‌تبار (ڕ، ح، ح) له دایكبووی ساڵی ١٩٨٥".
ئاماژەی بەوەشکرد، پاش رێكخستنی په‌ڕاوی لێكۆڵنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تبار و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، تۆمه‌تبار له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له قه‌زای زاخۆ ده‌ستگیركرا.
ئاشکراشیکرد، له ئێستادا تۆمەتبار به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ٤٠٦ له یاسای سزادان له نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوشتنی سلێمانی راگیراوه و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.