لە دەریای ئیجە بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاوکەوت

ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە نقوم بوو کە بەهۆیەوە حەوت کۆچبەر خنکان. 

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە" بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەلەمێکی کۆچبەران بە ٢٧ سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە نزیک لە شارۆچکەی چەشمەی سەر بە پارێزگای ئیزمیر ژێرئاوکەوت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆچبەرانە ویستویانە خۆیان بگەیێننە یۆنان.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ١٩ کۆچبەر رزگارکراون، بەڵام حەوت کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە کە تەرمەکانیان دەرهێندراون، تائێستا کۆچبەرێکیش بێسەروشوێنە.



PM:05:43:09/07/2024