ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی مووچەی دوو مانگی پێشمهرگه و هێزە ئەمنییەکان و دەروازە سنوورییەکان تاوتوێ دەکرێن.
بەپێی كارنامهی كاری كۆبوونهوهی ئهمڕۆی ئهنجوومهنی وهزیران، تەوەرى یەکەمى کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە دەرئەنجامى کۆبوونەوەى هاوبەشى هەردوو حکومەتى هەرێم و فیدڕاڵ تایبەت بە پرسى دەروازە سنورییەکان.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا پرسى مووچەى هێزە ئەمنییەکان و مووچەخۆران تاوتوێ دەکرێن کە وەزیرى دارایی و ئابوری هەرێم بە دواداچونەکانى بۆ بابەتى مووچەى مانگى حوزهیرانى مووچەخۆرانى هەرێم و مووچەى هەردوو مانگەکانى ٥ و ٦ى هێزە ئەمنییەکان پێشکەش دەکات.
ههروهها باس لە دوا پێشهاتى بابەتى وردبینى و پێداچونەوەى لیستى مووچەى هێزە ئەمنییەکان لەلایەن تیمى هاوبەشى چاودێرى دارایی هەرێم و فیدڕاڵ دەکرێت.