سزای له‌سێداره‌دانی گه‌نجێكی كورد له بەندیخانەی ناوه‌ندی شیراز جێبه‌جێكرا.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە" موجته‌با كه‌ره‌می ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵه و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای شاری کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندی شاری شیراز، بە تۆمەتی پەیوهندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان لە سێدارەدرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، موجتەبا کەرەمی چوار ساڵ پێش ئێستا دەستگیرکرا و له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.