هاوڵاتییەکی دانیشتووی پاوە دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک دانی بە کوشتنی هاوسەرەکەی کە دووگیان بووە، بە ناوی بەیان ئەمیری و منداڵە دوو ساڵانەکەیدا ناوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە" پیاوێک کە پێشتر لە ڕووداوێکی هاتووچۆی ساختە و گێرانەوەی چیرۆکی درۆ، دوو منداڵی تەمەن حەوت مانگ و دوو ساڵان و هەروەها هاوسەرە تەمەن ٣٦ ساڵانەکەی بە ناوی بەیان ئەمیری کوشتبوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".
دەشڵێت" فەرشاد ئەزکات، بەشێوەی ئەنقەست هاوسەرە دوو گیانەکەی و منداڵە دوو ساڵانەکەی کە لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون لە سەرولێژییەکدا بۆ ناو بەنداوی داریان لە پاوە، بەردەداتەوە کە دەبێتە هۆی خنکان و کوژرانیان".
ڕێکخراوی هەنگاو راشیگەیاندووە" دوای ئاشکرا بوونی کوژرانی بەیان ئەمیری و دوو منداڵەکەی، سەدری شەریفی، دایکی بەیان کە خەڵکی شارۆچکەی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەرە، بە بیستنی ئەم هەواڵە تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو، فەرشاد ئەزکات خەڵکی شاری مەریوان و دانیشتووی پاوە بووە و لە دوای دانپێدانانی کوشتنی هاوسەر و دوو منداڵەکەی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.