پۆلیسی سلێمانی لەسەر دەستگیركردنی د. دنیا عادل ڕوونکردنەوە دەدات

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" د. دنیا عادل لەسەر یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن دەستگیركراوە". 

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" د. دنیا عادل دوێنێ فەرمانی دەستگیركردنی بەپێی ماددەی ٢ی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن بۆ دەرچووە". 

ڕاشیگەیاند" پۆلیس نە هێزی دەمامكداری هەیە و نە كاری نایاساییشمان كردووە، بەڵکو بە پێچەوانەوە فەرمانی گرتنی هەبووە، براوەتە بنكەی پۆلیسی بەختیاری و وتەی لێوەرگیراوە و براوەتە بەردەم دادوەر، لە ئێستاشدا بە فەرمانی دادوەر بەپێی تۆمەتەکەی راگیراوە". 

لەم لینکەوە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە




PM:03:20:11/07/2024