لە هەولێر حاڵەتێكی نوێی تای خوێنبەربوون تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم تۆمارکردنی حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوونی لە هەولێر ڕاگەیاند کە پیاوێکی تەمەن ٥٥ ساڵە.

دکتۆر سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند" هاوڵاتییەک لە ڕەگەزی نێر تووشی تای خوێنبەربوون بووە و لە ئێستادا لە هەولێر لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و تەندروستی جێگیرە". 

ئساماژەی بەوەشکرد، تووشبوەکە تەمەنی ٥٥ ساڵە و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای سۆرانە و لە ماڵەوە ئاژەڵیان هەبووە و بەرکەوتنی لەگەڵ ئاژەڵەکان هەبووە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە هەشتەمین حاڵەتی تای خوێنبەربوونە لەم ساڵدا، کە لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت.

تا ئێستا ٩ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆماركراوە كە یەكێكیان خەڵكی كەركوكە، سێ كەسیش لە سلێمانی و دوو كەسیش لە دهۆك و سێ‌ كەسی دیکەش لە هەولێرن. 



PM:05:09:11/07/2024