دوای چەند کاتژمێرێک لە دواخستنی کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەستیپێکرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک و بە سەرۆكایەتی ڕاكان جبوری کە بە تەمەنترین ئەندامە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە دەستیپێكرد.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی نوێی ئهنجوومهنی پارێزگای کەرکوک سوێندی یاسایی بخۆن و دانیشتنهكه بهكراوهیی بمێنێتهوه.
هەروەها دوای نیو کاتژمێر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵگیرا و بڕیارە تا ٣٠ رۆژی دیکە پارێزگارێک بۆ کەرکوک دیاریبکرێت.
بڕیاربوو کاتژمێر (١:٠٠)ی پاشنیوهڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە ئهنجامبدرێت، بهڵام بههۆی ناكۆكی نێوان لایەنەکان كۆبونهوهكه دواخرا.