٨٥ زیندانی سیاسی لە ژن و پیاو لە زیندانی تاران لە دژی لەسێدارەدانی چالاکوانێکی کرێکاری مانیان لە خواردن گرت.
لە زیندانی ئێڤینی تاران ٨٥ زیندانی سیاسی پیاو وژن لە دژی حوکمی لە سێدارەدان کە بەسەر شەریفە محەمەدی، چالاکوانی کرێکاریدا سەپاوە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد و داوا دەکەن سزاکەی هەڵبوەشێندرێتەوە .
شەریفە محەممەدی لە ٥-١٢-٢٠٢٣ لە شاری رەشتی پارێزگای گیلان دەستبەسەر کرا و دوای حەوت مانگ لە دەستبەسەرکردنی لە ٤-٧-٢٠٢٤ بە تۆمەتی "بەغی" یان راپەڕینی چەکدارانە دژی دەسەڵاتی ئێران و لەڕێگای ئەندامبوون لە لیژنەی هاوئاهەنگی بەمەبەستی پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان و "نزیکبوونی ئەو ڕێکخراوە لە حیزبی کۆمەڵە" حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.
شەریفە محەممەدی، چالاکڤانی کرێکاری و یەکێک لە رێکخەرانی لیژنەی هاوئاهەنگی بۆ دروستکردنی سەندیکا کرێکارییەکانی ئێرانە.