یەکێک لە بریندارەکانی بۆردومانەکەی تورکیا گیانی لەدەستدا کە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکی لە شەنگال کردە ئامانج.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شه‌نگال، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە" دره‌نگانی شه‌وی رابردوو موراد میرزا په‌یامنێری چرا ئێف ئێم کە له هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی ٨ی ئه‌م مانگه‌ی توركیا لە قەزای شەنگال به سه‌ختی برینداربوو لە نەخۆشخانە گیانی له‌ده‌ستدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و په‌یامنێره له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی موسڵ چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه، به‌ڵام بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی له‌ده‌ستدا و به‌یانی ئه‌مڕۆش له گۆڕستانی گوندی سکێنی له ته‌لعوزێر ئەسپەردەی خاک کرا.
ڕۆژی ٨ی ئه‌م مانگه ئۆتۆمبێلێكی تیمی رۆژنامه‌وانی چرا تیڤی و چرا ئێف ئێم بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا كرایه ئامانج کە بەهۆیەوە موراد میرزا پەیامنێری چرا ئێف ئێم بە سەختی بریندار بوو، لەگەڵ مەدیا حەسەن پەیامنێری چرا تیڤی و شۆفێرەکەیان خەلەف خدر برینداربوون، درەنگانی شەوی ڕابردووش موراد میرزا لە ئەنجامی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانەیەکی موسڵ گیانی لەدەستدا.