دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سنووری برادۆست دوو هاوڵاتی بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا سوپاى تورکیا بۆردومانى کوێستانەکانى لۆلان و بناری چیای شەکیوی لە سنووری برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر کرد کە بەهۆى بۆردومانەکەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون
هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، یهكێك لە بریندارەکان لە ڕەگەزی نێرە و پیشەی شوانكار بووە، هەروەها ئهوی دیكهشان ژنێكه، لە ئێستاشدا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
هەر ئەمڕۆ سوپای تورکیا بۆردوومانی سنووری پارێزگای دهۆکی کرد، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو بۆردوومانە نەزاندراون.
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ئەمساڵدا تائێستا (١١) هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و نۆ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.