چوار كۆچبەر لە نۆكەندی ئینگلیز خنكان

درەنگانی شەوی رابردوو دوای نوقمبوونی بەلەمێكی كۆچبەران لە نۆكەندی ئینگلیز چوار كۆچبەر گیانیان لەدەستدا. 

پاسەوانی كەناراوەكانی فەڕەنسا، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" درەنگانی شەوی رابردوو بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز کە هەوڵی پەڕینەوەیان داوە لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا  ژێرئاوکەوتووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەوە چوار کۆچبەر خنکان و ٦٣ کۆچبەری دیکەش ڕزگارکراون. 

لە ماوەی ئەمساڵدا تا ئێستا زیاتر لە ١٣ هەزار كۆچبەر لە ڕێگەی نۆكەندی ئینگلیزەوە بۆ بەریتانیا پەڕیونەتەوە.



PM:02:41:12/07/2024