بەردەڕەش.. هاوڵاتییەک لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٤ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاوڵاتییەک لە گوندێکی سنوری قەزای بەردەڕەش لە لایەن ئاموزایەکییەوە کوژرا.

بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی ئیسماوای سنوری قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک، هاوڵاتییەک پاش گەڕانەوەی لە کارەکەی لە لایەن ئامۆزایەکییەوە کوژرا. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (ع، ح، ب)ە و دانیشتووی شێخان بووە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ڕووی کردۆتە قەزای بەردەڕەش و لەوێ نیشتەجێبووە، ئەمڕۆش بە مەبەستی کارکردن سەردانی گوندی ئیسماوای کردووە و لەوێ لەلایەن ئامۆزای خۆیەوە کۆتایی بە ژیانی هێنراوە. 



PM:03:01:12/07/2024