دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بومهلهرزهیهك به گوڕی (٣.٣) پلهی رێختهر له سنووری قهزای خانەقین ڕوویدا.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (٣:١٠) خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە بومەلەرزەیەک روویدا".
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، بوومەلەرزەکە گوڕەکەی (٣.٣) پلەی ڕێختەر بووە و بە قوڵایی (٩)کم لە ڕۆژهەڵاتی قەزای خانەقین ڕوویداوە.
هەرچەندە بوومەلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتییانی سنوورەکەوە هەستی پێکراوە، بەڵام لەبارەی زیانە ماددی و مرۆییەکانەوە هیچ زانیارییەک نەزانراوە.