سەرۆکی عەسایبی ئەهلی حەقی شیعی لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە هاتە سەرخەت و بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات.
لە هەژمارەخۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی قەیس خەزعەلی " ئێمه به توندی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر زه‌وییه‌كانی وڵاتی خۆشه‌ویستمان ده‌كه‌ین".
لە درێژەی نیشاندنی هەڵوێستەکەیدا خەزعەلی دەشڵێت" له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی، داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو بگرێته‌به‌ر كه سنوورێك بۆ ته‌ماحه‌كانی توركیا له باكووری خۆشه‌ویستمان دابنێت".
لە بارەی تورکیاشەوە، سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەق دەڵێت" داوا له توركیا دەكەین رێز له مافه‌كانی دراوسێكه‌ی بگرێت و پابه‌ند بێت به رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و هێزه‌كانی له هه‌موو عێراق بكشێنێته‌وه و دوای ئه‌وه‌ش پشت به عێراق ده‌به‌ستێت بۆ رێگریكردن له هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر زه‌ویه‌كانی له عێراقه‌وه".
بە پێچەوانەی ئەم هەڵوێستەوە ئەمڕۆ فواد حسێن لە ئەمەریکا لە بارەی ئەو هێرشەوە رایگەیاند " تورکیا هێرشی سەربازی نەکردووە، بەڵکو جموجوڵی سەربازی کردووە".