داعش هەڕەشەی كوشتن لەچەكدارەكانی خۆی دەكات


گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش، هەڕەشەی كوشتن لەو چەكدارە بیانیانەی خۆی دەكات كە بەنیازن سوریا‌و عێراق بەجێبهێڵن‌و بۆ وڵاتەكانی خۆیان بگەڕێنەوە.

ژمارەیەكی زۆر چەكدار لە وڵاتانی جیاجیا لەئێستادا لەنێو ریزەكانی گروپی تیرۆریستی داعشدان‌و لەچەندین ناوچەی عێراق‌و سوریا شەڕ بۆ داعش دەكەن.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی "گاردیەن" سەركردەكانی داعش ئەو چەكدارە بیانیانە ئاگادار كردوەتەوە كە نابێت ریزەكانی ئەو گروپە بەجێبهێڵن‌و بەپێچەوانەوە دەكوژرێن. بەپێی راپۆرتەكە ژمارەیەك لەو چەكدارانە كە بەریتانین لەلایەن سەركردەكانی داعش هەڕەشەی ئەوەیان لێكراوە نابێت بەرەكانی شەڕ بەجێبهێڵن‌و بۆ بەریتانیا بگەڕێنەوە، بەپێچەوانە دەكوژرێن.




PM:04:59:26/10/2014