دنیا عادل کچە پزیشکی کە لەماوەی رابردوودا دەستگیرکرابوو ئەمڕۆ ئازادکرا و بڕیارە سکاڵاکەی بباتە هەولێر.
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٤ی تەمووز، دنیا عادل ئازاد کرا و بەپێی هەندێک سەرچاوە هەواڵییەکان بڕیارە دكتۆر دنیا عادل سكاڵاكەی خۆی ببات بۆ بەردەم داواكاری گشتی و دواتر لەڕێی میدیاكانەوە، پەیامی خۆی بگەیەنێت كە "ستەمی لێ كراوە و بڕوای بەو دامەزراوانە نەماوە لە سلێمانی لەسەر كەیسەكەی كاریان نەكرد".
ئێوارەی رۆژی چوار شەممە ١٠ تەموز دایكی د. دنیا عادل بڵاویکردەوە کە هێزێکی دەمامکدار کچەکەیان بە ناوی بافڵ تاڵەبانیەوە هەڕەشەیان لێکراوەو لە ماڵەوەیان کچەکەیان رفاندووە."
دایكی د. دنیا عادل وتوویەتی " هێزێكی دەمامكدار بەناوی بافڵ تاڵەبانیەوە ئێوارەی ئەمڕۆ هاتوونەتە شوقەكەی و د. دنیایان بردووە، چەند جارێكە بەنامەو تەلەفۆن بەناوی بافڵ تاڵەبانیەوە هەڕەشەمان لێدەكەن، ئەو كەسە چەند جارێكە هەڕەشە دەكات، بەڵام كچەكەمان نەچووەتە ژێر بار، دوو هەفتەیە لە ترسا نەچووە بۆ دەوام".
لەمبارەشەوە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" د. دنیا عادل لەسەر یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن دەستگیركراوە".