سبەی لە سنوری ٣٧ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە مووچەی وانەبێژان دابەشدەکرێت


نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردن کە سبەی دوو شەممە لە سنووری ٣٧ بەڕێوبەرایەتیی پەروەردە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند" لەسەر قسەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پارەی مووچەی مانگی چواری ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادەیە و سبەی دووشەممە ١٥ـی تەمووز، لە ٣٧ پەروەردە دابەشدەکرێت".
 
هەر پەروەردەیەک لیستی وانەبێژانی ئامادە دەکات و دەتوانێت مووچەی مامۆستاکانی وەربگرێت و ئەگەر لیستەکەشیان ئامادەنەبێت، هەرکات ئامادەیان کرد، دەتوانن وەریبگرن.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ٣٧ هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هەیە مووچەکانیان لەنێوان ٢٥٠ هەزار بۆ ٤٠٠ هەزار دیناردایە و کۆی گشتی ئه‌و موچەیه‌ی وه‌ك شایسته‌ی دارایی له‌ یه‌ك مانگدا دەدرێت بە وانەبێژان نزیکەی ١٥ ملیار دینارە.




PM:03:36:14/07/2024