دوو شەممە کۆتا رۆژی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانیەتیەکانە


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند" سبەی دوو شەممە دوا وادەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان و هاوپەیامنییەکانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".

 کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا ڕایگەیاند، "کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی دووشەممە ١٥ ی تەموز دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدەکانی هاوپەیمانی، حزبەکان، کاندیدی تاکەکەسی، و کاندیدی پێکهاتەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان”.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی حوزەیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، فەرمانێکی هەرێمی دەرکرد، ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، ئەوە لە کاتێکدایە کە دانانی ئەو رۆژە بۆ هەڵبژاردن چوارەمجارە کە لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە کاتی هەڵبژاردن دیاریدەکرێت.




PM:05:57:14/07/2024