ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە هاوڵاتییانی گۆپتەبە گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەستپێکرد و ڕێگایەکی سەرەکیان داخست.
بەهۆی کەمی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی، بەشێک لە هاوڵاتیانی گوندی گۆپتەبەی شەهید لە سنووری شارەدێی ئاخجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ گردبوونەوە و ڕێگای سەرەکی (گۆپتەپە - ئاخجەلەر)یان داخست.
لە ئێستاشدا هاوڵاتییانی ناڕازی ئەو سنوورە لە گوندی سەركەڵەكی سنووری شارەدێی تەقتەق لە شارۆچكەی كۆیە خێمەیان هەڵداوە و بەردەوامن لە دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان.
لە گردبوونەوەکەدا هاوڵاتییانی ناڕازی داوایان لە حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێم دەکەن کە چارەسەری كێشەی كارەبای نیشتمانی سنوورەكەیان بكات، بە پێجەوانەوە بەردەوام دەبن لە دەربڕینی ناڕەزاییەتییەکانیان.